بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئێران کوژرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
عەلی فولادوەند، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی رێکخراوی توێژینەوە و نوێگەری بەرگری سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێران کوژرا.
 
بەپێی راگەیێندراوی دەزگای شەهیدی ئێران، بەرەبەیانی رۆژی شەممە عەلی فولادوەند و دوو منداڵی لە هێرشێکی ئامانجدار دا بۆ سەر ماڵەکەی لە شاری بروجێردی پارێزگای لۆڕستان کوژراون.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ساڵی 2025 عەلی فولادوەندی خستبووە نێو لیستی گەمارۆکانی. 
 
لە شەڕی 12 رۆژەی ساڵی رابردوودا، هێرش کرایە سەر ماڵی عەلی فولادوەند، لە ئەنجامدا هاوژینەکەی گیانی لەدەستدا و خۆی و منداڵەکانی رزگاریان بوو.
 
هێرشی ئەمریکا/ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوبات دەستیپێکرد، لە ئەنجامی ‌هێرشەکان چەندین بەرپرسی باڵای ئێران کوژراون، لەوانە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، هەردوو وەزیری بەرگری و ئیتلاعاتی ئێران، فەرماندەی سوپای پاسداران و چەندین بەرپرسی دیکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بۆمبێکی هێشوویی نەتەقیو. وێنەکە پەیوەندی بە هەواڵەکەوە نییە و تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

ئێران: زیاتر لە 120 بۆمبی هێشوویی نەتەقیوی ئەمریکی لە شیراز لەنێوبراون

سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 120 بۆمبی هێشوویی نەتەقیویان دۆزیوەتەوە و پووچەڵیان کردوونەتەوە، کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای فارس لە باشووری وڵاتەکە خراونەتە خوارەوە.