رووداو دیجیتاڵ
هەرچەند تاوەکو ئێستا بە فەرمی کوژرانی بێهنام رەزایی، جێگری بەڕێوەبەری ئیتلاعاتی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رانەگەیێندراوە، بەڵام میدیای ئەو وڵاتە رێورەسمی پێشوازیی لە تەرمەکەی بڵاو کردەوە.
بەپێی میدیای ئێران، بێهنام رەزایی لە هێرشێکدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری بەندەرعەباس لە پارێزگای هورمزگان کوژراوە.
تەرمەکەی گەیێندراوەتە شاری دەشتستانی پارێزگای بوشێهر و بڕیارە رۆژی یەکشەممە لە شوێنی لەدایکبوونی لە شارۆچکەی ئابپەخش بەخاک بسپێردرێت.
رۆژی پێنجشەممە، 26-03-2026، سوپای ئیسرائیل کوژرانی عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران و بێهنام رەزایی جێگری لە هێرشێکدا بۆسەر بەندەر عەباس راگەیاندبوو.
تاوەکو ئێستا ئێران هیچ لێدوانێکی لەبارەی کوژران یاخود ژیانی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بڵاو نەکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ