رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی پارێزگای هورموزگان رایانگەیاند، لە بۆردوومانی ئەسکەلەیەک لە پارێزگاکە 5 کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29-03-2026 کراوەتە سەر ئەسکەلەی "بەندەرپۆل" لە شاری بەندەرخەمیری پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران.
بەرپرسانی پارێزگای هورموزگان رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، 5 کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو بەلەم و ئۆتۆمبێلێک لە شوێنی رووداوەکە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و تێکشکاون.
ئەسکەلەی بەندەرپۆل خاڵێکی گرنگی گواستنەوەی دەریاییە بۆ دوورگەی قیشم و بەرپرسانی ناوچەکە خەریکی لێکۆڵینەوەن بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانییەکان و قەبارەی وردی زیانەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ