مانگی سووری ئێران: لە سەرەتای شەڕەوە زیاتر لە 100 هەزار کەسی سڤیل کراونەتە ئامانج

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
جووتیار قارەمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری کاروباری نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ لە مانگی سووری ئێران رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 102 هەزار کەسی مەدەنی کراونەتە ئامانج و زیانێکی زۆریش بەر ناوەندەکانی تەندروستی و خوێندن کەوتووە.
 
رازیە عالیشوەندی لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا ئاماری قوربانیانی شەڕی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا 102 هەزار و 243 کەسی مەدەنی کراونەتە ئامانج. زیانە مادییەکانیش بریتین لە وێرانبوونی زیاتر لە 80 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون، 20 هەزار یەکەی بازرگانی، 296 ناوەندی تەندروستی و 600 ناوەندی خوێندن."
 
لەبارەی زیانەکانی رێکخراوەکەشیانەوە، عالیشوەندی ئاماژەی بەوە کرد کە 18 ناوەندی سەر بە مانگی سوور زیانیان پێگەیشتووە، لە ئەنجامدا 17 کارمەندیان بریندار بوون و دوو کارمەندیش کوژراون.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەو بەرپرسەی مانگی سووری ئێران ئاشکرای کرد کە کۆی گشتی بریندارە مەدەنییەکان گەیشتووەتە نزیکەی 21 هەزار کەس، کە لەنێویاندا 1731 کەسیان تەمەنیان لەژێر 18 ساڵە و 4163 ژنیش بریندارن.
 
هەر بەپێی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا 214 منداڵ و 244 ژن کوژراون، کە لەنێو ژنەکاندا دوو ژنی دووگیانیش هەبوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی زانکۆیەکی ئێران کە بە بۆردوومانی ئەمریکا/ئیسرائیل تەختی زەوی بووە

لە یەک مانگی جەنگدا 20 زانکۆ و ناوەندی خوێندنی باڵای ئێران بۆردوومان کراون

لە یەک مانگی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لانیکەم 20 زانکۆ و ناوەندی خوێندنی باڵای ئەو وڵاتە بۆردوومان کراون. زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئیسفەهان کە بە یەکێک لە زانکۆ گرنگ و پێشکەوتووەکانی ئێران دادەنرێ، بە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل تەختی زەوی کراوە