رووداو دیجیتاڵ
جێگری پارێزگاری هورمزگان دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەوە لە شاری بەندەر عەباس، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی دووشەممە، 30ـی ئاداری 2026، ئەحمەد نەفیسی، جێگری پارێزگای هورمزگان رایگەیاند، ئەو چوار کەسە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە نێو شاری بەندەر عەباس کوژراون.
ئەحمەد نەفیسی گوتی: "لە ئەنجامی هێرشەکەدا 12 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە بەشێکیان ژن و منداڵن و تەندروستیی دوو لە بریندارەکان ناجێگیرە."
ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند، ناوچە نیشتەجێبووەکان لە بەندەر عەباس رووبەڕووی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان بوونەتەوە.
جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا/ئیسرائیل، لە 28ـی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ