رووداو دیجیتاڵ
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاند، بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی سەقامگیریی نیشتمانی و جەختی لەوەش کردەوە، هەر بڕیارێک بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ، دەبێت لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و مەرجە دیاریکراوەکانی ئێران دا بێت.
لە کاتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، سەرۆککۆماری ئێران سەبارەت بە پرسی شەڕ و ئاشتی رایگەیاند "هەر جۆرە بڕیارێک لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕ، تەنیا بە رەچاوکردنی هەموو ئەو مەرجانە دەبێت کە پێشتر خراونەتەڕوو. بڕیارەکان دەبێت لە چوارچێوەی دابینکردنی شکۆ، ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی گەلی گەورەی ئێراندا بن."
سەرۆککۆماری ئێران، هەوڵەکانی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بە "لاپەڕەیەکی زێڕین" لە مێژووی ئێراندا وەسف کرد. هەروەها ئاماژەی بە ئامادەیی خەڵک لە گۆڕەپانەکاندا کرد و گوتی: "ئامادەیی بەئاگا و بەهێزی خەڵک لە کۆبوونەوە شەوانەکاندا، سەرمایەیەکی بەنرخە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە چارەنووسسازە."
سەرۆککۆماری ئێران داوای لە دامودەزگاکانی حکومەت کرد، بەردەوام بن لە خزمەتگوزارییەکان و گوتی: "بەردەوامیی خزمەتگوزارییە کاریگەر و رێکخراوەکان بۆ هاووڵاتییان، یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی سەقامگیریی نیشتمانی لەم دۆخەی ئێستادا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ