رووداو دیجیتاڵ
دوای پچڕانێکی کاتی لە چەند ناوچەیەکی پایتەختی ئێران و پارێزگای ئەلبەرز، بەرپرسانی کەرتی وزە رایانگەیاند، کارەبا بۆ ئەو شوێنانە گەڕاوەتەوە.
بەپێی میدیا فەرمییەکانی ئێران، بەهۆی هەوڵی بێوچانی کارمەندانی پیشەسازیی کارەبا، ئەو ناوچانەی تاران کە کارەبایان نەمابوو، کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە و ئێستا تۆڕی کارەبای پایتەخت لە دۆخێکی جێگیردایە.
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە، کێشەی پچڕانی کارەبا لە زۆرینەی ناوچەکانی پارێزگای ئەلبەرز چارەسەر کراوە و پرۆسەی دابەشکردنی وزە ئاسایی بووەتەوە.
بەپێی میدیای ئەو وڵاتە، بەرپرسانی ئێران دڵنیایی دەدەن کە تیمە تەکنیکییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی سەقامگیریی تۆڕی نیشتمانی و رێگریکردن لە هەر پچڕانێکی دیکەی کتوپڕ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ