لە تەورێز هێرشکرایە سەر یەکەیەکی پترۆکیمیایی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی قەیرانەکان لە پارێزگای تەورێز رایگەیاند، یەکێک لە یەکەکانی کۆمەڵگەی پترۆکیمیایی تەورێز کراوەتە ئامانج، بەڵام دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.
 
بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی پارێزگاکە بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەیەکی پترۆکیمیایی تەورێز لەلایەن "دووژمنی زایۆنی - ئەمریکی"یەوە هێرشی کراوەتە سەر.
 
بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگاکە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و رایگەیاند، "ئێستا دۆخەکە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە و تیمەکانی فریاگوزاری و ئۆپەراسیۆن لە شوێنی رووداوەکەن."
 
سەبارەت بە مەترسیی بڵاوبوونەوەی گازە ژەهراوییەکان، ئەو بەرپرسە دەڵێت، "هیچ جۆرە ماددەیەکی مەترسیدار، ژەهراوی یان پیسکەری ژینگە بڵاونەبووەتەوە و داوا لە خەڵک دەکەین نیگەران نەبن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومان ئێران. وێنە: AFP

شاری قوم بەچڕی بۆردوومان کرا

دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری قومی ئێران بیسترا و بەهۆی بەهێزی دەنگەکەوە، ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووانی شارەکە دروستبووە.