رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئەمریکا بە بەکارهێنانی بۆمبی حەشارگەشكێن، کۆگایەکی گەورەی تەقەمەنی لە شاری ئیسفەهانی ئێران بۆردوومان کرد.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، لەو هێرشەدا ژمارەیەکی زۆر بۆمبی 2,000 پاوەند (900 کیلۆگرام)ی لە جۆری "بڕەری قووڵ" بەکارهێندراون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، شەوی دووشەممە ڤیدیۆیەکی بێ تێکست و روونکردنەوەی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ بڵاوکردەوە، کە تێیدا زنجیرەیەک تەقینەوەی یەک لە دوای یەک ئاسمانی شەویان رووناک کردووەتەوە. ئەو بەرپرسە ئەمریکییە گوتی، ڤیدیۆکە دیمەنی هێرشەکەی سەر ئیسفەهانە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی یەک مانگی جەنگدا زیاتر لە 10,000 پێگەی سەربازیی ئێرانی بۆردوومان کردووە. سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندووە کە لەو ماوەیەدا زیاتر لە 3,000 ئامانجی پەیوەندیدار بە ئێرانی بۆردوومان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ