سوپای پاسداران ئەنجامدانی 4 هێرشی بۆسەر کەنداو و وڵاتانی دراوسێ راگەیاند؛ "تەنگەی هورمز لەژێر کۆنترۆڵماندایە"

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، هێزی دەریایی وڵاتەکەی زنجیرەیەک هێرشی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە تەنگەی هورمز "بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵماندایە".
 
بەپێی راگەیێندراوی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ 31ی ئاداری 2026 لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راست - شەپۆلی 88"، هێزە دەریاییەکانیان بە درۆن و مووشەکی بالیستیک چوار ئامانجی جیاوازیان پێکاوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، کەشتییەکی ئیسرائیلی بە ناوی "Express Halfong" لە ئاوەکانی کەنداو بە مووشەکی بالیستی کراوەتە ئامانج.
 
سوپای پاسداران دەڵێ، بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی مانەوەی مارێنزەکانی ئەمریکا لە کەناراوەکانی ئیمارات و سیستمێکی دژەدرۆنی فەرماندەیی پێنجەمی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی مەنامە لە بەحرێن تێکشکێندراوە.
 
هەروەها لە راگەیێنراوەکەدا باس لەوە کراوە کە دوو راداری پێشکەوتووی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە بنکەی "جابر ئەحمەد" لە کوێت کراونەتە ئامانج.
 
سوپای پاسداران رایگەیاندووە: "تەنگەی هورمز بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە و بچووکترین جووڵەی دووژمن دەخرێتە ژێر چاودێری مووشەکەکانمان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە