سوپای پاسداران کوژرانی فەرماندەیەکی راگەیاند

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا کوژرانی جەمشید ئیسحاقی، راوێژکاری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی راگەیاند.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 31ی ئاداری 2026، سوپای پاسداران رایگەیاند: "لە هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیلی دووژمن بۆ سەر تاران، جەمشید ئیسحاقی راوێژکاری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەشێک لە ئەندامی خێزانەکەی کوژران."
 
ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وێڕای پشتراستکردنەوەی کوژرانی جەمشید ئیسحاقی و بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی سەرەخۆشی لە خەڵک و سوپای پاسداران کرد.
 
سوپای پاسداران دەڵێت: تەرمی جەمشید ئیسحاقی رۆژی چوارشەممە لەگەڵ تەرمی عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەو سوپایەی لە تاران بەخاكدەسپێردرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەتی سێدارە

ئێران دوو ئەندامی دیکەی موجاهیدینی خەڵقی لەسێدارە دا

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو ئەندامی رێکخراوی موجاهیدینی خەڵقدا جێبەجێ کرد، کە تاوانبار کرابوون بە ئەنجامدانی چەندین "کردەوەی تیرۆریستی" و هێرشکردنە سەر ناوەندە حکومییەکان لە تاران