رووداو - بەغدا
وەزارەتی تەندروستیی عێراق گیانلەدەستدانی کچێکی راگەیاند، کە بەهۆی "تەقەی خۆشی" لە سەری ساڵی نوێدا گوللەی بەرکەوتبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 1-1-2019، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کچێک بەناوی هاجەر عەباس-ی تەمەن 14 ساڵ لە نەخۆشخانە ئیمام کازم لە شاری بەغدا گیانی لەدەستداوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنی لە کاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا بەهۆی گوللەی وێڵەوە برینداربووبوو.
رۆژی دووشەممە 31-12-2018، سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان ساڵانە رووبەڕووی کێشەی یارییە ئاگرییەکان و تەقەکردن دەبێتەوە، سەری ساڵی رابردوو وەزارەتی تەندروستی سەدان حاڵەتی برینداربوونی لە پارێزگاری بەغدا و پارێزگاکانی دیکە تۆمارکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ