رووداو- هەولێر
هێزە ئەمنییەکان، بەربەستە کۆنکرێتییەکانی 6 ناوچەی بەغدا هەڵدەگرن و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 330 بەربەستی کۆنکرێتی هەڵگیراون.
محەممە روبەیعی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا، دەستیانکردووە بە لابردنی بەربەستە کۆنکرێتییەکانی ناوچەکانی مەنسوور، غەزالییە، ئەبودشێر، بەییاع، سەیدییە و عەرەبی.
محەممە روبەیعی، روونیکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا220بەربەستی کۆنکرێتی لە بەری رەسافە و 110ی دیکە لە بەری کەرخ هەڵگیراون، دوای هەڵگرتنەوەی ئەو بەربەستانەش، پرۆسەی پاککردنەوەی رێگاکان بەڕێوەدەچێت لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکان.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەربەستانەی کە هەڵیش دەگیرێن لە شوێنک کۆدەکرێنەوە و، دواتر لە پرۆژەی دیکە سوودیان لێوەردەگیرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ