دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بۆ رووداو:چیدی ئۆتۆمبێلی دزراو و کێشەدار نایەتە نێو عێراق

01-04-2026
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، بەستنەوەی پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) بە سیستمی ئەسیکۆداوە، چاودێریی سەر ئۆتۆمبێلە هاوردەکراوەکان تووندتر دەکات و رێگری دەکات لە هاتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە وڵاتی سەرچاوەوە کێشەی یاساییان هەیە.

فەریق عومەر وائیلی، رۆژی چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێدانی دەسەڵاتی چاودێری بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی (ئینتەرپول) لە نێو سیستمی ئەسیکۆدا، بە مەبەستی وردبینییە لەو ئۆتۆمبێلانەی هاوردەی وڵات دەکرێن، بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە".
 
فەریق عومەر وائیلی گوتی: "ئەم هەنگاوە رێگری دەکات لە هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە وڵاتی سەرچاوەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنیان بۆ دەرچووە، یان دزراون و لە تاواندا بەکارهێنراون".
 
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق راشیگەیاند: "ئەم رێوشوێنە زۆر گرنگە بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازەکان و بەدیهێنانی شەفافیەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی جیهان."
 
سەبارەت بە جووڵەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان دڵنیایی دا هیچ پەککەوتنێک لە هاتنی کاڵاکان لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و تورکیا نییە.
 
بە گوتەی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، پرۆسەی کارکردن لە دەروازەکان بە شێوەیەکی رێکوپێک بەڕێوەدەچێت و هاوکات وردبینی و حوکمڕانیی ئەلیکترۆنی بۆ هەموو ئەو بارهەڵگر و کاڵایانە ئەنجام دەدرێت کە دێنە نێو خاکی عێراقەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان دەستپێبکات.

هەوڵ بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەدرێت

دوای تێپەڕاندنی زۆرینەی کابینە وەزارییەکەی عەلی فالح زەیدی، بەشێکی فراکسیۆنەکان گلەیی و تێبینییان لە شێوازی دەنگدانەکە و تێپەڕاندن یاخود رەتکردنەوەی بەربژێری وەزیرەکان هەبوو، ئەم ناڕەزایەتییە گەیشتووەتە قۆناخێک کە جووڵەیەک بۆ لەکارلادانی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان دەستپێبکات.