رووداو- هەولێر
باڵیۆزی رووسیای فیدراڵ رایدەگەیێنێ لە کۆتایی هاوین 10 فڕۆکەى دیكە رادەستی عێراق دەکەن.
ئیلیا مۆرگۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی لە کۆتایی هاوین 5 بۆ 10 فڕۆکەی شەڕکەر رادەستی عێراق دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی کە پێشتر لە نێوان هەردوولا واژۆکرابوو.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە رێککەوتنی 2013ی واژۆکراوی نێوان رووسیا و عێراق لە جێبەجێکردن دایە.
هاوكات فەریق محەممەد عەسکەری، راوێژکاری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق دەڵێت، فڕۆکە سوخۆکانی رووسی ئەمڕۆ دەستیانکردووە بە سووڕانەوە بەسەر ئاسمانی بەغدا.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو بەغدا گەیشتنی 5 فڕۆکەی رووسی جۆری سوخۆی راگەیاند. نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رۆژی پێبنجشەممەی رابردوو گوتی عێراق فڕۆکەی بەکارهاتووی جەنگی لە رووسیا دەکڕێت بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە شەڕی دژی چەکداران .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ