Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی رووباری دیجلە لە بەغدا. وێنە: AFP

دیمەنێکی رووباری دیجلە لە بەغدا. وێنە: AFP

عێراق01-09-2024

ئاوەدانکردنەوەی عێراق: بەهۆی بێ پلانیی حکومەتەکانی پێشوو 70٪ـی عێراقییەکان بوون بە شارنشین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

مالیک محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

01-09-2024

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن
عێراق31-05-2026

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن

 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆچی دانیشتووانی گوند و ناوچەکانی دەوروبەری بەرەو ناوەندی شارەکان گرفتی گەورەی بۆ عێراق دروستکردووە. گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێت: بێ پلانیی کابینەکانی پێشوو هۆکارە.
 
نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو جەنگ و قەیرانە هەمەجۆرانەی بە درێژایی ساڵانی رابردوو رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، وایکردووە خەڵکی گوندەکان بەرەو ناوەندی شارەکان کۆچ بکەن، کە ئێستا 70٪ـی دانیشتووانی عێراق لە شارەکاندا دەژین."
 
گوتیشی: "لە ساڵانی پێشوودا بەرپرس و سەرمایەداران زەوییە کشتوکاڵییەکانیان دەکڕی و دواتر دەیانفرۆشت بەو هاونیشتمانیانەی کە کرێچین و پێویستیان بە یەکەی نیشتەجێبوونە، هۆکاری ئەوەش نەبوونی پلانی حکومەتەکانی پێشووی پاش 2003 بوو، جگە لەو پێشێلکارییە گەورانەی کە لەسەر زەوییەکانی دەوڵەت کراون."
 
سەبارەت بەوەی ئاخۆ ئەم کابینەیەی حکومەتی عێراق چۆن دەتوانێت کێشەکانی رابردووی نیشتەجێبوون چارەسەر بکات، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێت، "حکومەت دەستیکردووە بە دروستکردنی چەندین شاری نیشتەجێبوون، کە سەرجەمیان لە دەرەوەی سەنتەری پارێزگاکان دان، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی شارەکانە."
 
لە 26ـی ئابی ئەم ساڵ، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتی تورکیا؛ 13 پڕۆژەی بەنداو و ئاودێریی دروستبکات، نەبیل سەفار ئاماژە بەوە دەدات، "لە زۆرینەی پارێزگاکان کار لەسەر 26 پڕۆژەی تایبەت بە دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ هاونیشتمانیان و ئاودێری بۆ زەوی و زارەکان دەکات، ئەم ساڵیش توانیویانە 8 پڕۆژەی دابینکردنی ئاوی خاوێن تەواو بکەن، ئەو پڕۆژانە زۆر گرنگن بۆ بووژانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراق و گەڕانەوەی گوندنشینان بۆ زێدی خۆیان."
 
سەرژمێریی 1997 بەبێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوو. لە دوایین سەرژمێریدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتە 19 ملیۆن و 184 هەزار و 534 کەس. کە ئێستا بە سەروو 42 ملیۆن دەخەمڵێندرێت.
 
وابڕیارە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە 20ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بکرێت.
 
بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی 2030دا دەگاتە 51 ملیۆن و 211 هەزار و 700 کەس.