Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چەند ژنە چەکدارێکی داعش، وێنە: تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

چەند ژنە چەکدارێکی داعش، وێنە: تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

عێراق01-11-2023

ژنە بەرپرسێکی داعش لە نەینەوا دەستگیرکرا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

01-11-2023

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن
عێراق31-05-2026

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن

رووداو دیجیتاڵ 

هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەستگیرکردنى ژنە بەرپرسێکى رێکخراوی داعشیان لە نەینەوا راگەیاند کە بە "خەنسا" ناسراوە، بەگوێرەى هەواڵگرى سوپا سێ کوڕى ئەو ژنە قاعیدە و داعش بوون دووانیان کوژراون و یەکێکیان لە گرتووخانەیە.
 
رۆژی 1ـی تشرینى دووەمى 2023، بەڕێوەبەرایەتیى هەواڵگریی سەربازی سەر بە وەزارەتى بەرگریى عێراق دەستگیرکردنى ئەو ژنە بەرپرسەى داعشی بڵاوکردەوە، کە یەکێک بووە لە سەرکردەکانى رێکخراوى داعش لە سنوورى پارێزگاى نەینەوا و بە "خەنسا" ناسراوە.
 
بەگوێرەى  هەواڵگریى سەربازیی سوپا، خەنسا لەلایەن هێزێکى 75ـى سوپاى عێراقەوە دەسگیرکراوە، کە بەگوێرەى مادەى چوارى یاسای بنبڕکردنى تیرۆر داواکراوە، کە تایبەتە بە کارى "تیرۆریستى" و شاردنەوەى تۆمەتبارانى تیرۆر و سزاکەى لە نێوان بەندکردنى تاهەتایی و لەسێدارەداندایە.
 
بەڕێوەبەرایەتیى هەواڵگریى سەربازیى سوپاى عێراق ئاماژەى بەوەداوە، کوڕە گەورەکەى خەنسا ئەندامى رێکخراوى قاعیدە بووە و لە ساڵى 2005 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە و کوڕێکی دیکەی لە هەمان ساڵدا خۆى تەقاندووەتەوە، کوڕە بچووکەکەشی چەکداری داعش بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و ئێستا لە زیندانە.
 
ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئاماژەى بەوەداوە کە خەنسا پەیوەندییەکى بەهێزى لەگەڵ رێکخراوى داعشدا هەبووە و دیدارى لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو گروپە هەبووە، بەرپرس بووە لە راكێشانی ژنان بۆ ناو رێکخراوەکە، بەر لە ئازادکردنى شارى موسڵ لەدەستى ئەو رێکخراوە هەڵاتووە، تاوەکو ئەو کاتەى لەلایەن سوپاوە لە ناحیەى شوورى دەستگیرکراوە کە دەکەوێتە باشوورى موسڵ.
 
لە ساڵى 2014 شارى موسڵ لەلایەن رێکخراوى داعش داگیرکرا و لەساڵى 2017 شارەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى عێراقەوە کۆنتڕۆڵ کرایەوە.