Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق01-11-2024

سوودانی کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ تورکیا هێنا و گەڕایەوە بەغدا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

مالیک محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

01-11-2024

بابەتی پەیوەندیدار

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ تورکیا هێنا و گەڕایەوە بەغدا.
 
ئەمڕۆ هەینی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە ئیستەنبووڵ و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. کەمێک لەمەوپێش نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەڕانەوەی سوودانی بۆ بەغدا راگەیاند.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، رێکارەکانی کاراکردنی یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکان و رێککەوتنە هاوبەشەکان کردووە."
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد؛ هەروەها باسیان لەو هەڕەشانە کرد کە قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری دروستیان دەکات، ئەوەش بە دووژمنکارییە بەردەوامەکانی بۆ سەر غەززە و لوبنان، هەروەها دەستدرێژییەکانی بۆ سەر چەندین دەوڵەتی ناوچەکە."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا یەک هەڵوێستییان لە بەرامبەر دوایین پێشهاتە مەترسیدارەکانی ناوچەکە دووپاتکردەوە؛ هەروەها هانی وڵاتانی عەرەبی، ئیسلامی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دا هەوڵی تەواوی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست؛ هەروەها کاربکەن بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی دوژمنکارییەکان و دەستپێکردنی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و پارێزگاریکردن لە فەڵەستینییەکان لە خاکی مێژوویی خۆیان."
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، "هەر لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێکارەکانی کاراکردنی یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکان و رێککەوتنە هاوبەشەکان لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و گەشەپێدان تاوتوێکران."
 
هاوکات نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی 1ـی تشرینی دووەمی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی وەحدەدین پاشا لە ئیستەنبووڵ پێشوازی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیی دووقۆڵی نێوان ئەنقەرە-بەغدا، پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرا.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بە پەیوەندییە بە‌هێز، مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان تورکیا و عێراق کرد و جەختی لە پەرەپێدانی زیاتریان و سوودوەرگرتن لە فراوانکردنی بازنەی هاوئاهەنگی و پێکەوەکارکردن بۆ سەرخستنی پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان کردەوە."
 
سەرۆککۆماری تورکیا بە سەرۆکوەزیرانی عێراقیشی راگەیاندووە کە "رێکخراوی تیرۆریستی مەترسی گەورەیە بۆسەر ئاسایشی تورکیا و عێراق. پێویستە هەردوو وڵات بە هاوبەشی رووبەڕووی هەموو جۆرە رێکخراو و گرووپە تیرۆریستییەکان ببنەوە، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و ئارامی نێوخۆیی و دەرەکی"، ئەوەش بە گوێرەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا.
 
راگەیێندراوەکە باس لەوە دەکات، "ئەردۆغان سوپاسی حکومەتی عێراقی کردووە لەو هەنگاوانەی بەرامبەر پەکەکە ناویەتی."
 
سەرۆککۆماری تورکیا باسی لە دۆخی ناوچەکە کردووە و رایگەیاندووە، "هێرشەکانی ئیسرائیل هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە و جیهان. پێویستە وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی بەهێزتر پیشان بدەن بۆ رێگەگرتن لە مامەڵەی ئیسرائیل و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری"، ئەوەش بە گوێرەی هەمان راگەیێندراو.
 
نیسانی ئەم ساڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ شاندێکی یاوەری سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد. لە سەردانەکەدا، ئەنقەرە و بەغدا 26 رێککەوتنیان لە بوارە جیاوازەکاندا واژۆ کرد.