موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، سەرەخۆشی لە گەل و حکومەتی ئێران دەکەم بەهۆی شەهیدبوونی حاجی قاسم سولەیمانی.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: لیوای سەرایا سەلام و سوپای مەهدی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و دەشڵێت: بە ئامانجکردنی سولەیمانی، بەئامانجکردنی جیهادییەکان و رۆحی شۆڕشگیڕییە.
موقتەدا سەدر دەشڵێت، هێزەکانمان دەخەینە خزمەتی پاراستنی عێراق.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ