عامری داوا لە پەرلەمانتاران دەکات ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بن و بڕیارێکی بوێرانە بدەن

03-01-2020
A+ A-
 
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح  لە بەیاننامەیەکدا پرسە و سەرخۆشیی خۆی  بەهۆی کوژرانی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەردەبڕێت و رایدەگەیێنێت، "لەکاتی پێشوازییکردن لە قاسم سولەیمانیی میوانی لەگەڵ ژمارەیەک کەسی دیکە لەلایەن ئەمریکاوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا کوژراون." 
 
هادی عامری سەرکۆنەی ئەو کارە دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو کارە سوورتریان دەکات لەسەر بەردەوامبوون لە رێگەی جیهاد و قوربانیدان لە پێناوی پرەنسیپ و بەهای خودایی، بنیادنانی عێراق و بەدیهێنانی سەروەریی تەواوەتی.
 
هادی عامری کە هاوکات ئەمینداری رێکخراوی بەدرە، داوا لە هەموو هێزە نیشتمانییەکان دەکات، ریزەکانی خۆیان یەک بخەن لە پێناو دەرکردنی هێزە بیانییەکان کە وەک ئەو باسی دەکات بوون و مانەوەیان عێراق تێکدەدات و خوێنی زیاتری عێراقییەکان دەڕێژێت.
 
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح داوا لە هێزە چەکدارەکان، دەزگا ئەمنییەکان  لە سوپا، پۆلیس، دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی دەکات ئاگادار و لە ئامادەباشیدا بن بۆ پاراستنی عێراق لە شەڕی شەڕەنگێزان. هەروەها داواش لە پەرلەمانتاران دەکات ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بن و بڕیارێکی بوێرانە بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق بدەن کە بوونیان هەڕەشەیە لەسەرعێراقییەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە