رووداو - هەولێر
موقتەدا سەدر دەڵێت، جگەرەکێشان رۆژوو ناشکێنێت.
لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووانی کە ئایا جگەرەکێشان لە مانگی رەمەزاندا رۆژوو دەشکێنێت؟ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت "دووکەڵی جگەرە رۆژوو ناشکێنێت، بەڵام ئامۆژگاری وازهێنانی دەکەم، تەنانەت لە مانگی رەمەزان و تەنیا رۆژەکەیدا ئەگەر بکرێت".
سەدر بەردەوام وەڵامی پرسیاری شوێنکەوتووانی دەداتەوە، لەبارەی هەر پرسێکی ئایینی بێت.
موقتەدا سەدر سەرۆکایەتیی هاوپەیمانی "سائیروون"ی کرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە شیوعییەکانیشی لەخۆگرتبوو، توانی ببێتە لیستی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق و 54 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ