عەلی زەیدی بۆ رووداو: هەفتەی داهاتوو حکومەت پێکدەهێندرێت و کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە بەغدا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عەلی زەیدی لە لێدوانێکدا بۆ رووداو دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی گەیشتوونەتە "لێکتێگەیشتنی باش"، هەفتەی داهاتوو کابینە نوێیەکەی دەخاتە بەردەم پەرلەمان. ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتەکەی کۆتایی بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەهێنێت.
 
رۆژی دووشەممە، 4ی ئایاری 2026، عەلی فالح زەیدی، بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لێکتێگەیشتنی باش هەبوو لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و، ئاسانکاریی کرا بۆ چارەسەرکردنیان. ئەو بابەتانەی ماون و پەیوەندیدارن، پشت بە خوا لەم حکومەتەدا یەکلایی دەکرێنەوە."
 
بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گوتیشی، "تاوتوێی بابەتی بەشداریی ئەوانمان (پارتی دیموکراتی کوردستان) کرد لە حکومەتی داهاتوودا و بە بەهێزی بەشدار دەبن. پێکەوە هاوکار دەبین لە بەڕێوەبردنی وڵات بە هەموو پێکهاتە، نەتەوە و مەزهەبەکانیەوە."
 
سەبارەت بە وادەی راگەیاندنی کابینە نوێیەکە، عەلی زەیدی ئاماژەی بەوە کرد، "سەرەتا یان نێوەڕاستی هەفتەی داهاتوو" کابینەکەی دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق.
 
لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ باسی لەوە کرد، "هەموو کێشەکانی پەیوەست بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن، ئەمە مووچەی گەل و مووچەی هاونیشتمانییانە، دروست نییە دوابکەوێت."
 
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 04-05-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە درێژەی زنجیرە دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراقی فیدراڵى کۆبووەوە.
 
نێچیرڤان بارزانی هەر لە بەغدا سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق؛ عەمار حەکیم و ئەنجوومەنی سیاسیی سوننەکان کۆبووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا

عەممار حەکیم و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە؛ 'جەختمان لە پاڵپشتیکردنی حکومەتەکەی عەلی زەیدی کردەوە'

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، هاوڕا بوون لەسەر پشتگیریکردنی عەلی زەیدی بۆ سەرخستنی کابینەکەی