عێراق
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و "تیشک خرایە سەر ئەو هەوڵانەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەنرێن".
نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی نێوڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەدات، "بارودۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا و تیشک خرایە سەر ئەو هەوڵانەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەدرێن".
نووسینگەی سوودانی دەشڵێت، "جەخت لەسەر پێویستیی خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەت کرایەوە، بە جۆرێک گوزارشت لە خواست و هیواکانی هەموو رۆڵەکانی گەل لە سەرتاسەری عێراقدا بکات"
دەقی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سوودانی:
ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازیمان لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات تاووتوێ کرا و تیشک خرایە سەر ئەو هەوڵانەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەدرێن، هەروەها جەخت لەسەر پێویستیی خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەت کرایەوە، بە جۆرێک کە گوزارشت لە خواست و هیواکانی هەموو ڕۆڵەکانی گەل لە سەرتاسەری عێراقدا بکات.
هەر لەو دیدارەدا باس لەو دەستکەوتە سیاسی، ئابووری و گەشەپێدانانە کرا کە لە ماوەی کارکردنی حکومەتی ئێستادا بەدی هاتوون؛ لای خۆیەوە بەڕێز بارزانی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانمان و پەرۆشیمان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو لێکتێگەیشتنانە دەربڕی کە دەبنە هۆی دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی و دەستووری لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمدا.
هەروەها باس لە پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و ئەو گرژییانەی تێیدایە کرا، و جەخت لەسەر گرنگیی هەوڵەکانی عێراق بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرایەوە، بەو شێوەیەی کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی سەروەریی وڵاتدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ