رووداو - هەولێر
بە دەیان کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەی عوزێم، بەهۆی هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی تاوەکو ئێستا لە کەمپێکدا دەژین، بەهۆی گەرما و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو، کارەبا بەشێکیان ئەمساڵ بە رۆژوو نەبوونە، دانیشتوویەکی کەمپەکە دەڵێت، کاتێک پارەیان نییە، خۆراک و ئارد بکڕن چۆن دەتوانن بەرۆژوو بن.
شارۆچکەی عوزێمی سوننە نشین، سێ ساڵە کۆنترۆڵکراوەتەوە، دووساڵ حەشدی شەعبی نەیانهێشت کەس بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی، ئێستاش تەنیا بەشێکی کەم گەڕاونەتەوە و ژیانی خەڵکیش لەوێ قورسە.
ئەو ئاوارانەی کە نەگەڕاونەتەوە لە کەمپێکی سنووری دیالە جێگیرکراون و ژیانێکی کولەمەرگی دەگوزەرێنن.
دایکێک دەڵێت، هێندە نانمان نەخواردووە، هێزی ئەوەمان تێدا نییە بەڕۆژووبین، رێکخراوە نێودەوڵەتی و خێرخوازەکانیش هاوکارییان لێبڕیوون.
عه‌بدولكه‌ریم مه‌حموود دەڵێت "ساڵی 2014 له شارۆچكه‌ی عوزێم ئاواره‌بووین، خانووه‌كانمان خاپووركران و به‌شێكیشیان سووتێندران، بۆیه ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه و داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ین قه‌ره‌بوومان بكه‌نه‌وه یان خانووه‌كانمان بۆ دروستبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه زێدی خۆمان".
نزیكه‌ی چوار ساڵه ئه‌م خێزانه ئاوارانه له‌م ناوچه‌یه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، سه‌رباری هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان، كه‌چی هێشتا هیوا و ئومێدیان له‌ده‌ست نه‌داوه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه رۆژه‌ن كه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵ و حاڵی خۆیان.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ