رووداو - بەغدا
لایەنە شیعەکانی عێراق بڕیارەکانیان دژ بە هەرێمی کوردستان بەکاردێنن بۆ کۆکردنەوەی دەنگ لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا.
فراکسیۆنە کوردستانییەکان، پەرلەمانتارەکانی عێراق بە سوننە و سیعەوە بۆچوونیان یەکە لەسەر سەپاندنی سزادا بە سەر کوردستان هەموو دژی گشتپرسی و ئەنجامەکانی قسە دەکەن.
سوونە لە پەرلەمان دەنگیان بە سزاکان دا دژی هەرێمی کوردستان ئەوانەی بۆ رووداو قسەیان کردوە دەڵێن "لەگەڵ سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکدا نین".
ماوەی دوو ھەفتەیە بەھۆی بەشداری نەکردنی کورد لەکۆبوونەوەکان، ئەنجوومەنی نوێنەران نەیتوانی ھیچ پرۆژ یاساییەک پەسەند بکات تەنھا چەند بڕیارێکی دژ بەکورد نەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ