رووداو - هەولێر
پارکی زەورایە لە بەغدا شەڕ وێرانی کرد، بەڵام دووبارە بونیاتنرایەوە، ئەم یاریە بۆ گەشتیاران لە ترس و خۆشی تێکەڵە، ئەوانەی بە ئاسمانەوەن لە هاتنە خوارەوەی خێرای یاریەکەدا تا هیزیان تیایە دەقیژێنن و هاواردەکەن.
قەیرانی ئابووری و مەترسی ئەمنی و تەقینەوە هەیە، بەڵام ناو پارکەکە جمەی دێ ، بۆ زۆربەی خەڵکی بەغدا پارکی زەورا تەنیا شوێنێکە بۆ کاتبەسەربردنی خێزان و مناڵان.
پارکی زەورا کە لە سەرەتای هەفتاکانی سەدەی رابردوو دروستکرا یەکێک بوو لە سیمبولەکانی بەغدا و عێراقیش، 510جۆر ئاژەڵ و باڵداری سەرنج راکێشی بۆ هێنرابوون، بەڵام لە شەڕی 2003 دا بەشێکی زۆری وێران بوو کرایە ناوەندی سەربازیی هیزەکانی عێراق، لەم ساڵانەی دواییدا دووبارە وەک پارکی یاری و باخچەی ئاژەڵان نۆژەنکرایەوە ، بەڵام وەک خەڵکی بەغدا دەڵێن هەرگیز نەگەڕایەوە دۆخی جارانی.
تاوەرە بەرزەکانی زەورا لەسەر ترازی ئیسلامی دروستکراوون، بە گشتی لە جلوبەرگی گەشتیاراندا سیمای پۆشاکی ئیسلامی لە زەورا و بەغداش زاڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ