دانیشتووانی روومادی یەکەم رەمەزانی دوای داعش بەڕێدەکەن

05-06-2018
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
بازاڕەکان جمەیاندێت و ژیان ئاساییبووەتەوە
بازاڕەکان جمەیاندێت و ژیان ئاساییبووەتەوە
نیشانەکردن روومادی
A+ A-

رووداو - هەولێر

دانیشتووانی روومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار، یەکەم رەمەزانی دوای داعش بەڕێدەکەن، رەوش ئاساییبووەتەوە و بازاڕەکان گەرموگوڕ دەردەکەون.

لە سەردەمی داعشدا، دوای بەربانگ کەس بۆی نەبوو لەماڵ بێتە دەرەوە، خەڵک چێژییان لە خۆشییەکانی رەمەزان نەدەبینی، کەچی ئێستا بازاڕ و کۆڵان و شوێنە گشتییەکان قەرەباڵخن و تاوەکو پارشێو خەڵک هەر لە دەرەوەیە.

وەک زۆربەی شار و شارۆچکەکانی دیکەی عێراق، شەوانی رەمەزان بازاڕەکان لە  روومادی گەرموگوڕترن. خەڵک بەڵام دەڵێن، لەوەتەی داعش نەماوە، خێر و بەرەکەت گەڕاوەتەوە روومادی.

داعش لە 2015 لە روومادی وەدەرنرا، بەڵام بەهۆی کاولبوونی ناوچەکە و نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی، ئاوارەکان درەنگ گەڕانەوە شارەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە