رووداو - هەولێر
حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق کە نووری مالیکی ئەمینداری گشتییەتی، چوارەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و ئامادەکارییەکانیش بەردەوامن. بەرپرسێکی ئەو حیزبەش وادەی کۆنگرەی حیزبەکەی بۆ رووداو ئاشکرادەکات.
رەسوڵ رازی، ئەندامی کۆنگرەی گشتی حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیارە لە کۆتایی مانگی شووبات یان سەرەتای مانگی ئادار، حیزبی دەعوەی ئیسلامی چوارەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات.
رەسول رازی ئاماژەی بەوەکرد، ئامادەکارییەکانی کۆنگرە دەستیانپێکردووە و کۆبوونەوەی لیژنەکان لەگەڵ نووسینگەکانی حیزبی دەعوە لە پارێزگاکان بەردەوامە و چەندین پێشنیازیش خراونەتەڕوو.
ئەندامەکەی کۆنگرەی گشتی حیزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق گوتی، یەکێک لەو پێشنیازانەی کراون ئەوەیە کە ئەمینداری حیزب لە نێو کۆنگرە هەڵبژێردرێت، نەوەک لە رێگەی ئەنجوومەنی شوورای حیزبەوە.
لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی لە نێو حیزبی دەعوە، رەسول رازی رایگەیاند، ناکۆکییەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیران بوو، ئێستا ئەو بابەتە کۆتاییهاتووە و کۆنگرە بڕیار دەدات کێ ئەمینداری گشتی ئەو حیزبە دەبێت، تاوەکو ئێستاش عەبادی بەشێکە لە حیزبی دەعوە، مانەوە و نەمانەوەی لەنێو حیزب خۆی دەزانێت و کۆنگرە بڕیاری لەبارەوە دەدات.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ