بەرهەم ساڵح سەرکۆنەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی دەکات

06-07-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن بەرهەم ساڵح هیشام هاشمی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە هیشام هاشمی لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە بەغدا تیرۆرکرا، سەرۆککۆماری عێراق سەرکۆنەی تیرۆرکردنەکەی دەکات و بە تاوانێكی قێزەون دژ بە مرۆڤی عێراقی ناویدەبات.
 
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە توویتەر لەبارەی تیرۆرکردنی هیشام هاشمی نووسیویەتی "تیرۆرکردنی هیشام هاشمی، لێکۆڵەری راستگۆ و نیشتمانپەروەری عێراق لەسەردەستی لەیاسا دەرچووان، تاوانێكی قێزەونە کە مرۆڤی عێراق و مافی خۆی بە ژیانێكی شکۆمەندانە دەکاتە ئامانج."
 
لە بەشێکی دیکەی توویتەکەدا سەرۆککۆماری عێراق تیرۆرکردنی هیشام هاشمی بە "تاوانێکی دڕندانە" ناودەبات و دەشڵێت "ئەو تاوانە دڕندەیە ئەو بەها بەرزانەی وڵاتمانی کردووەتە ئامانج کە ئێمە لە قۆناخی دوای سەردەمی دیکتاتۆرییەت بۆ نیشتمانمان دەستنیشانمان کردوون."
 
سەرۆککۆماری عێراق ئاماژە بەوەش دەدات، "کەمترین ئەرکی سەر شانمان دۆزینەوەی تاوانباران و دادگاییکردنیانە تاوەکو ئاسایش و ئاشتی بۆ وڵاتەکەمان دابینبکەین."
 
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 06-07-2020، هیشام هاشمی، لێکۆلینڤانی سیاسی و ئەمنیی نێوداری عێراق و گۆشەنووسی رووداو، د.هیشام هاشمی لە شاری بەغدا تیرۆرکرا. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراو ئەلیکترۆنییەکە هەمان بەهای دراوی کاخەزی دەبێت. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

راوێژکاری دارایی سوودانی: عێراق کار لەسەر پڕۆژەی دیناری دیجیتاڵی دەکات

راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، عێراق بەنیازە هاوشێوەی زۆرێک لە بانکە ناوەندییەکانی جیهان، بچێتە نێو سیستمی نوێی پارەدانی دیجیتاڵییەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پڕۆژەی "دیناری دیجیتاڵی" لە قۆناخی گەڵاڵەکردندایە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق وردەکاریی پڕۆژەی "دیناری دیجیتاڵی" دەخاتەڕوو.