رووداو - سلێمانی
هەفتەی داهاتوو حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و لەو بارەوە موسەنا ئەمین رایگەیاند : حیزبەکان بڕیاریان داوە کێشە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان نەبەنە بەغدا.
دکتۆر موسەننا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئێستا فشارێکی سیاسی زۆر لەسەر عەبادی هەیە بە تایبەتی لە لایەن هەندێک لایەن و چەند پێکهاتەیەکی شیعە لەنێو هاوپەیمانی نیشتمانیدا کە نووری مالیکی یەکێکە لەوان.
موسەننا ئەمین لە کاتی بەشداریکردنی لە نووڕۆژی ئەمڕۆی رووداو گوتی: حەیدەر عەبادی دەیەوێت پشتیوانی بۆ خۆی بەدەستبێنێت بۆیە داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە کوردییەکان کردووە.
سەرۆکی فراکسیۆنیی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجە هەرێمی کوردستانیش لە عێراق دوا و رایگەیاند:" بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا نەماوە و ئەگەر بەغداش رازی بێت کورد داهاتی نەوتی رادەست نەکات گەورەترین دەستکەوتە".
موسەننا ئەمین لە نووڕۆژی ئەمڕۆی رووداو راشگەیاند: "ئەو دەقەی لە بودجەی ٢٠١٥ هەبوو لە بودجەی ئەمساڵدا جێگەی بکەنەوە، دەستکەوتێکە بۆ هەرێمی کوردستان و سەربەخۆیی ئابووری دەداتە هەرێمی کوردستان".
سەرۆکی فراکسیۆنیی یەکگرتوو راشیگەیاند: " حیزبەکانیان پێیان گوتونە هیچ کێشەیەکی نێوخۆیی لە هەرێمی کوردستان نەبەنە بەغدا و کێشەکان سنووردار بکەن"، گوتیشی هەموو حیزبەکان لە بەغدا ئەو بڕیارەیان هەیە کە کێشەکان نەبەنە بەغدا".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ