Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق10-07-2023

کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە و فورات زۆنگاوەکانی پارێزگای زیقاری وشککردووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رێکار عەزیز

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رێکار عەزیز

رۆژی بڵاوکردنەوە

10-07-2023

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن
عێراق31-05-2026

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن

رووداو دیجیتاڵ 

تا ئاوەکەی کەمتر دەکات، ئاماژەکانی مردنی ژیان زیاتر دەردەکەون. ئەمە دۆخی زۆنگاوی چبایشە لە پارێزگەی زیقاری عێراق.
زۆربەی خەڵکی تەنیا مردنی ماسییەکان دەبینن، بەڵام زاناکان دیوە شاراوەکەی؛ کەمبوونی ئۆکسجین، سوێربوونی ئاو، لەنێوچوونی قامیشەکان و ژینگەی زۆنگاوەکان بە گشتی دەبینن. 
 
ئەم کەمئاوییە چەقۆی لەسەر گەردەنی خەڵکی ناوچەکە داناوە. ئەیووب محەمەد، ماسیگرە و باس لەوە دەکات، "رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سڤیل و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت گرنگی بە خەڵکی زۆنگاوەکان بدەن و چارەسەرێک بۆ نەهێشتنی قەیرانی ئاو بدۆزنەوە، چونکە ئەمە سەرچاوەی رزق و رۆزیمانە. ئەگەر ماسییەکان بمرن ئێمە چۆن بژین؟ ئەگەر گامێشەکان بمرن ئێمە چۆن بژین؟ داوا دەکەین لایەنی بەرپرسیار خەمێک لە خەڵكی بخوات."
 
زۆنگاوەکانی پارێزگەی زیقار خەریکە سیما رەسەنەکەیان لەدەستدەدەن و جادووی خۆیان لە لیستی شوێنەوارەکانی یونسکۆ بەتاڵ دەکەنەوە. چالاکڤانانی گۆڕانی کەشوهەوا تەنیا گوشارخستنە سەر تورکیا بۆ بەردانەوەی ئاوی زیاتر بە چارەسەر دەزانن.
 
ئەحمەد حەبیب ئەسەدی، چالاکڤانی ژینگەیی دەڵێت، "بەردانەوەی ئاو لە وڵاتانی دراوسێ لە رووباری دیجلە و فورات کەمی کردووە و ئەمە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی زۆنگاوەکان؛ ئۆکسجین کەمیکردووە و خوێ زیادیکردووە، ئەمەش بووەتەهۆی مردنی ژمارەیەکی زۆر لە ماسی و ژمارەیەکی زۆر لە گامێش، کاریگەری نەرێنی لەسەر خاوەن گامێش و خەڵكی هۆزەکان درووستکردووە."
 
خالید شەمال، گوتەبێژى وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق بە رووداوی راگەیاند، "رووبارى دیجلە ئەمڕۆ بڕى ئاوەکەى 205 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا، لەکاتێکدا دەبوو 500 مەتر سێجا کەمتر نەبێت لە چرکەیەکدا. ئاوى رووبارى فوراتیش 153 مەتر سێجایە لە چرکەیەکدا، لەکاتێکدا دەبوو لەنێوان 400  بۆ 500 مەتر سێجا بێت لە چرکەیەکدا؛ بەوەش عێراق رووبەڕووى کورتهێنان بووەتەوە لە رووى بەشە ئاوەکەى کە لە نێوان 30% بۆ 50%ـى بەشە ئاوەکەى پێدەگات."