Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

عێراق11-03-2025

راسپاردەى ئەنجوومەنى ئابوورى بۆ سوودانى: پڕۆژەى نوێ نەخرێتەڕوو

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

11-03-2025

بابەتی پەیوەندیدار

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنى وەزارى ئابووریى عێراق راسپاردە بۆ سەرۆکوەزیران بەرز دەکاتەوە کە خەرجى دیکە بۆ پڕۆژەى وەبەرهێنان زیاد نەکرێت، بەبێ پاڵپشتى هەردوو وەزارەتى پلاندانان و دارایی و بوونى پارەى تەرخانکراو بۆى. هەروەها داواکراوە پارەى ئەو پڕۆژانە بدرێن، کە جێبەجێکراون.
 
ئەو پێشنیازانە بەگوێرەى راسپاردەیەکى فەرمى بووە کە ئەنجوومەنى وەزارى ئابووریى عێراق ئاڕاستەى سەرۆکوەزیرانى کردووە.   
نووسراوەکە بە ناونیشانى: "رووبەڕووبوونەوەى قەیرانى دارایی لە سایەى پابەندییەکانى حکومەت" لە 3ى شوباتى 2025 ئاراستەى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە.
 
یەکێک لە راسپاردەکان ئەوەیە خەرجیى دیکە بۆ پڕۆژەکانى وەبەرهێنان زیاد نەکرێن، بەبێ پاڵپشتى هەردوو وەزارەتى پلاندنان و دارایی، هەروەها دەبێت پرۆژەکە پارەی بۆ تەرخان کرابێت.
 
ئەنجوومەنى وەزاریی ئابووریى عێراق داواى کردووە کۆمپانیا گشتییەکانى سەر بە حکومەت هیچ پڕۆژەیەک دیاری نەکەن، تەنیا ئەوانە نەبێت هەڵاوێردن، کە ئەوەش بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى دەوێت و دەبێت وەزارەتەکان پێشنیازى گونجاو بۆ تەواوکردنى ئەو  پڕۆژانە بکەن.
 
سۆران عومەر، ئەندامى لیژنەى ئابوورى و پیشەسازى و بازرگانى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: ئەو راسپاردەیە بۆ کەمکردنەوەى خەرجی داراییە بەتاییەت کە لەکۆتا ساڵى بودجەدان. 
 
یەکێک لە راسپاردەکانى دیکە ئەوەیە کارى لەپێشینە ئەوە بێت پارەى ئەو پڕۆژانە بدرێن کە جێبەجێکراون لە رێگەى دووبارە دابەشکردنەوەى تەرخانکراوە داراییەکان، لە دواى پەسندکردنى  خشتەى  بودجەى 2025. 
 
سۆران عومەر گوتى: "پێناچێت ئەم ساڵ خشتەى بودجەى 2025 هەبێت" هۆکارەکەشى بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکان گەڕاندەوە.