ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی شەوی رابردووی شاری کەرکووک دەستگیرکران

11-06-2013
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن تەقینەوە لە عێراق
A+ A-
رووداو-کەرکووک

ئاسایشی پارتی لە كەركوك رایدەگەیەنێت، كە سەرجەم ئەو كەسانەیان دەستگیركردووە، كە دەستیان لە تەقینەوەكانی شەوی رابردووی شارەكە هەبووە.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کەرکووک بە (رووداو)ی راگەیاند": هەموو ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی شەوی رابردوو دەستگیرکران".

روونیكردوە "چەند هاو‌وڵاتییەکی عەرەبی شاری رومادی بوون و بەبێ مۆڵەتی لایەنە ئەمنییەکان لە کەرکووک نیشتەجێ بوون".

گوتیشی: "دوو لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکان پێشتر لە بەندیخانەی (بووکە) لە بەغدا، بۆ ماوەی چەند ساڵیک زیندانیکرابوون".

بڕیارە کاژێر 12ی نیوەرۆی ئەمڕۆ11-6-2013 لیوا هەڵۆ نەجات، بەڕێوەبەری ئاسایسی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازبکات و وردەکارییەکانی ئەو رووداوانە ئاشکرا بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە