سوودانی و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا: نابێت دەستێوەردان لە کاروباری سووریا بکرێت

11-12-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سوودانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆبووەوە و جەختی لە ئامادەیی حکومەتی عێراق بۆ هاوکاریکردنی گەل و حکومەتی سووریا کردووەتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بۆریس بیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کۆبوونەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سووریا و دوایین پێشهاتەکانی کراوە، هەروەها باس لە رۆڵی وڵاتانی ئەورووپا و جیهان کراوە لە هاوکاریکردنی سووریاییەکان بۆ سەقامگیرکردنی وڵاتەکە و یەکپارچەیی خاکەکەی. جەختیش لە گرنگیی دەستێوەرنەدانی کاروباری سووریا لە دیاریکردنی داهاتووی وڵاتەکەیان کراوەتەوە.
 
هەر لە کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە ئامادەیی عێراق بۆ هاوکاریکردنی سووریا کردووە، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دەبێت حکومەتی نوێی سووریا رەنگدانەوەی سەرجەم پێکهاتەکانی وڵاتەکە بێت.
 
هەردوولا باسیان لە پەیوەندیی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئەڵمانیا و پاڵپشتییەکانی ئەو وڵاتە بۆ عێراق کردووە، سوودانیش جەختی لە بەردەوامیدانی وڵاتەکەی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا وەکو هاوبەشێکی گرنگی ئابووری کردووەتەوە.
 
لە بەرامبەردا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەمنی و سەربازییەکانی هەردوولا کردووەتەوە، هەروەها عێراقی بە هاوبەشێکی دیاری ئەڵمانیا پێناسە کردووە بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگیی یەکدی لە هەموو بوارەکاندا.
 
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، گرووپە چەکدارەکانی سووریا دەستیان بەسەردیمەشقی پایتەختی سووریادا گرت و بەفەرمیی رووخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان راگەیاند.
 
لە دوای رووداوەکانی ئەم دوواییەی سووریا، عێراق سنوورەکانی خۆی لەگەڵ سووریا تووندتر کردووە و هێزێکی زۆری ناردووەتە سەر سنوور.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی داواکاری گشتیی لە بەرلین

داواکاری گشتیی بەرلین بۆ رووداو: هاووڵاتییەکی عێراقی تۆمەتباری دزییەکی گەورەی دزینی زێڕ و خشڵی دیکەیە

داواکاری گشتیی بەرلین دەڵێ، هاووڵاتییەکی عێراقی تەمەن 38 ساڵ کە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بە دزینی خشڵ و کاتژمێری گرانبەها بە بەهای 18 ملیۆن یۆرۆ تۆمەتبار دەکرێ، لە فڕۆکەخانەکەی پایتەختی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە. بە گوتەی داواکاری گشتی، دیار نییە تۆمەتبارەکە عەرەبە یان کورد یان چ نەتەوەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە وڵاتینامەی ئەڵمانی نییە.