ژمارەی کوژراو و بریندارانی تەقینەوەکەی هیت گەیشتووەتە 25 کەس

12-10-2017
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هیت
A+ A-

رووداو - هەولێر

ژمارەی کوژراو و وبریندارانی تەقینەوەکەی قەزای هیت-ی پارێزگای ئەنبار گەیشتووەتە 25 کەس.

عەمید ستار عەبد حەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای هیت لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند، ئاماری کۆتایی تەقینەوە خۆکوژییەکەی شەوی چوارشەممەی قەزای هیت 10 کوژراو و 15 بریندارە، برینی هەندێک لە بریندارەکانیش سەختە.

شەوی چوارشەممە 11-10-2017 خۆکوژێک خۆی لەنێو کافتریایەکدا لە قەزای هیت خۆی تەقاندەوە.

قەزای هیت، 70 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری روومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار دوورە.

مقتل وإصابة 22  شخصاً بتفجير هيت الانتحاري AFP

فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق بە تووندیی تەقینەوە خۆکوژییەی قەزای هیتی ئیدانە کرد و رایگەیاند "ئەم تاوانە سەرلەنوێ رەفتاری ترسنۆکانە و دوور لە رەوشتی بەرپرسیارانی دووپاتدەکاتەوە و پەردە لەڕووی شکستەکانیان هەڵدەماڵێت، کە سەریان شۆڕ بووە لەبەردەم هێزی ئیرادەی گەلەکەمان و سەرکەوتنە مەزنەکانی بەسەر تێرۆردا".

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە