رووداو - هەولێر
سەرکردەکانی حیزی دەعوەی ئیسلامیی عێراق بە کۆی دەنگ بڕیاریان دا هەریەک لە نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی بە لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.
عەلی عەلاق، سەرکردە لە هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، سەرکردەکانی حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆیاندا کە بەئامادەبوونی نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی بەڕێوەچوو، بە کۆی دەنگ لەسەر ئەوە رێککەوتن کە نووری مالیکی سەرۆکایەتیی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتیی لیستی نەسر و ئیسلاح بکات.
عەلی عەلاق کە هاوکات یەکێکە لە سەرکردەکانی حیزبی دەعوە راشیگەیاند، حیزبی دەعوە وەک چاودێری گشتی دەبێت بەسەر هەردوو لیستەکە، بەبێ ئەوەی بە لیستی هەڵبژاردن دابەزێت.
چەند رۆژێک پێش ئێستا رابردوو عەباس موسەوی، راوێژکاری نووری مالیکی، ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی بە (تۆڕی میدیایی رووداو) راگەیاند، حیزبی دەعوە پشتیوانی لە دوو لیستی دەکات، یەکێکیان بەسەرۆکایەتیی نووری مالیکی و ئەوەی دیکەیان بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حیزبی دەعوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ