قایمقامی روتبە: رۆژانە 500 بۆ 700 تانکەر نەوتی رەشى عێراق هەناردەی سووریا دەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی قەزای روتبە لە پارێزگاى ئەنبار رایگەیاند، لە دەروازەی وەلیدی سنوورى ئەو قەزایەوە، رۆژانە 500 بۆ 700 تانکەر نەوتی رەشی عێراق هەناردەی سووریا دەکرێت و لە وێستگەی بەندەری بانیاس سەرقاڵی چاککردنی پەمپەکانیانن بۆ ئەوەی بتوانن توانای کۆگەکردنی نەوت خێراتر بکەن.
 
رۆژی دووشەممە 13ی نیسانی 2026، عیماد مەشعەل، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: هەناردەی نەوتی رەشی عێراق لەرێگەی دەروازەی وەلید بۆ سووریا بەردەوامە و رۆژانە لەنێوان 500 بۆ 700 تانکەری 30 تۆنی دەنێردرێت.
 
دەروازەی وەلید دەکەوێتە سنووری قەزای روتبە لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لەسەر سنووری سووریا، لە 31ی ئادارەوە هەناردەی نەوتی رەشی عێراق لەو سنوورەوە بۆ بەندەری بانیاسی سووریا دەستیپێکرد.
 
قایمقامی روتبە رایگەیاند، دەروازەکە دەتوانێت رۆژانە زیاتر لە هەزار بارھەڵگری پێدا بڕوات، یەکێک لە هۆکارەکانی کەمیی تێپەڕینی ژمارەی تەنکەرەکانی نەوتی رەش بەو دەروازەیەدا پەیوەندیدارە بەو رێپێدانانەی کە لە ناوەندی نیشتمانیی هەناردەی نەوتەوە دەگاتە دەروازەکە، کە هەندێجار درەنگ پێیان دەگات تاوەکو رێگە بە تەنکەرەکان بدەن تێپەڕن.
 
لە دوای 11 ساڵ لە داخستنی، لە 4ی ئادار بە فەرمی دەروازەی وەلید کرایەوە کە لە دیوی سووریا بە "تەنەف" ناسراوە، ئەو نەوتە رەشەى عێراق هەناردەی دەکات لە کۆگەکانی بەندەری بانیاسی سووریا دادەنرێت.
 
عیماد مەشعەل رایگەیاند، لایەنی سووری خەریکی زیادکردنی پەمپەکانی تایبەت بە بەتاڵکردنی تەنکەرەکانی نەوتی رەشی عێراقە بۆ ئەوەی کۆگەکردنیان خێرا بکرێت، کە ئێستا رۆژانە دەتوانێت باری 300 تانکەر کۆگە بکات.
 
لە دوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوبات، هەناردەی نەوتی عێراق لەرێگەی بەندەرەکانی بەسرە بەهۆی داخستنی تەنگەی هورمز وەستا، ئەوە وای کرد کە حکومەتی فیدراڵی بەدوای رێگەی دیکەدا بگەڕێت بۆ هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمەکانی، کە بەندەری بانیاس لەسەر دەریای سپیی نێوەڕاست یەکێک بوو لەو رێگانە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق

رێکارەکانی پێدانی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بە حاجییان دەستپێدەکات

لە ئەمڕۆوە ئەو کەسانەی بە نیازن بچنە حەج، دەتوانن مامەڵەکانیان پێشکێش بکەن بۆ وەرگرتنی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی. زیاتر لە پێنج هەزار هاونیشتمانیی هەرێمى کوردستان دەتوانن لێى سوودمەند بن.