بازاڕی کەلوپەلی دەستی دوو لە عێراق گەرمە

14-08-2015
رووداو @Rudawkurdish
رووداو
رووداو
نیشانەکردن دەستی دوو
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەو قەیرانە ئابوورییەی بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت و شەڕی دژ بە داعش رووبەرووی عێراق بووەتەوە، بووەتە هۆکارێک کە هاووڵاتییان داهاتێکی کەمیان هەبێت . ئەمەش وای کردووە پەنا ببەنە بەر کڕینی كه‌لوپه‌لی دەستی دوو و بەدەوری ئەو شتانەدا نەچن کە تازەن و نرخێکی گرانیان لەسەرە .

ئەوان خراپی کەلوپەلە نوێیەکانیان کردووەتە بەهانەیەک بۆ کڕینەوەی کەل و پەلە كۆنه‌كان.

هاونیشتمانیان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئەو کەلوپەلە تازانەی دێنە عێراق وەک ئەوانە نین لە رابردوودا هەبوون، ئەوانەی ئێستا کوالیتیان زۆر باش نیە، هەرگیز ناتوانن جێگەی کەلوپەلە کۆنەکان بگرنەوە، هه‌روه‌ها کە کەلوپەلە دەستی دووەکانیشیان بە نرخێکی هەرزانتر دەست دەکەوێت.

کرینی کەلوپەلی دەستی دوو بووەتە شتێکی باو لەم وڵاتەدا بەتایبەت لەو کاتەوەی قەیرانێکی زۆری ئابووری سه‌ریهه‌ڵداوه‌، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، تێچوونی زۆری کەمپینەکانی شەڕی دژ بە داعش ،رەوشی ئاسایش ، چونکە ئەمانە وایان کردووە خەڵک داهاتێکی یەکجار کەمی هەبێت و بە دوای هەرزانترین کەلوپەلەکاندا بگەڕێت.

هەروەها تەقینەوە و خراپی رەوشی ئەمنی کێشەی سەرەکی ئەو بازاڕانەیە، بەهۆی ئەوەی گروپەکان زۆرجار قەرەباڵخی بازاڕەکان دەقۆزنەوە و تەقینەوەی تێدادەکەن ، هاوشێوەی  ئەو تەقینەوەی بازاڕێکی رۆژهەڵاتی بەغدا کە زیاتر لە ٥٠ کوژراوی لێکەوتەوە .

ئەگەر بێت و رەوشەکە لە عێراق بەم چەشنە بەردەوام بێت ئەوا فرۆشیارانی کەلوپەلە دەستی دووەکان بازاڕیان گەرم دەبێت و خەڵک رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر پەنا دەبەنە بەریان  و دووبارە بەکاریان دەهێننەوە. 



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە