رووداو- هەولێر
لە ماڵپەری تایبەتی خۆیدا، عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکان، وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری داوەتەوە، کە لەبارەی ئەنجامدانی کۆمەڵێک یاری ئاراستەی کراون، وەک پلەی ستەیشن، شەترەنج، دۆمینە، بلیارد و قومار.
پرسیار: ئایا یاریکردنی "کلاش ئۆڤ کلانس" و کڕین و فرۆشتنی دروستە یاخود نا؟
وەڵام: فرۆشتنی دروست نییە..
پرسیار: ئایا یاری ئەتاری دروستە؟
وەڵام: ئەگەر وێنەکان، وێنەی قومار بن، بە ئەتاری قومار بکرێت، ئەوا دروست نییە، ئەگەرنا ئاساییە.
پرسیار: ئایا ئاساییە نووسینگەکانی کۆمپیوتەر بەمەبەستی فرۆشتنی یاری ئەلیکترۆنی بکرێنەوە؟
وەڵام: دروستە، بەو مەرجەی یاری قومار نەگرێتەوە.
پرسیار: ئایا ئاساییە بەشداری یارییەک بکەی، کە براوە و دۆڕاوی تێدابێت و دۆڕاو باجەکەی بدات؟
وەڵام: نەخێر
پرسیار: حوکمی یاریکردنی بلیارد بە کۆمپیوتەر چییە؟
وەڵام: دروست نییە لەسەر شەرت بکرێت، هەروەها بەشێوەی ئاساییش نابێت.
پرسیار: یاریکردن دروستە؟
وەڵام: مرۆڤەکان دەتوانن هەموو یارییەک بکەن، بەبێ مەرج و خەواندن، جگە لە قومار نەبێت، نابێت ئەو یارییە بکرێت، ئەگەر هاتوو بەبێ رەهنیش بێت، ئەگەر بە کۆمپیوتەریش بێت، هەروەها بۆ شەترەنجیش بەهەمانشێوە.
پرسیار: هەڵوێستتان بەرامبەر یاری دۆمینە چییە لەنێو کۆمپیوتەر؟
وەڵام: یارییەکی قومارییە، نابێت بە کۆمپیوتەر و لە دەرەوەی کۆمپیوتەر بکرێت.
پرسیار: یاریکردنی شەترەنج لەگەڵ کۆمپیوتەر دروستە؟
وەڵام: نەخێر دروست نییە.
پرسیار: هەندێک یاری ئەلیکترۆنی هەن لە بازاڕەکاندا کڕین و فرۆشتنیان لەڕێگەی کۆمپیوتەرەوە پێدەکرێت، هەندێک لەمانە لەبارەی رزگارکردنی عێراقن و هەندێکیشان قۆناخەکانی بۆردوومانكردنی شارە پیرۆزەکانی عێراق باس دەکەن، وەک کەربەلا، نەجەف و سامەڕا...؟
وەڵام: ئەگەر ئابڕوی پیرۆزییەکان ببات، ئەوا ئەنجامدان و کڕین و فرۆشتنی دروست نییە.
پرسیار: یاری پلەی ستەشین بەبێ رەهن دروستە؟
وەڵام: تاڕادەیەک ئاساییە، بەڵام نابێت گوێگرتن لە گۆرانی و مۆسیقای لەگەڵدا بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ