عێراق
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى.
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوا کۆبوونەوەیدا لە بەغدا، لەگەڵ شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى کۆبووەوە و جه‌ختيان له پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان کردەوە.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 14ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دوا ديداريدا له به‌غدا، له‌گه‌ڵ شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى، لەبارەی دۆخى وڵات هاوڕا بوون "كه ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ره‌چاوى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى نيشتمانى بكرێت، هه‌روه‌ها داكۆكييان له سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى عێراق و ته‌بايى و هاريكاريى پێكهاته‌كانى كرده‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "جه‌ختيان له پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و پشتگيرى له هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدرڵيى عێراق و مسۆگه‌ركردنى ماف و شايسته‌كانى، كرايه‌وه."

رۆژی شەممە، 13ی کانوونی دووەمی 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و هەمان رۆژ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری؛ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم؛ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا؛ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.
ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی هەبوو؛ لەنێویدا، لەگەڵ هەریەکە لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی؛ موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق؛ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کۆبوویەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ