نەخۆش و زیندانییان ناتوانن لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانی عێراق دەنگ بدەن

14-12-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زیندانییان و ئەو نەخۆشانەى لە رۆژى دەنگدانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانی عێراقدا لە نەخۆشخانە خەوێندراون، ناتوانن دەنگ بدەن. گوتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، "بەشدارینەکردنیان پەیوەندى هەیە بەوەی لە یاسادا ناویان نەهاتووە".
 
رۆژی 14ی کانوونى دووەمى 2023، جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەوەی بە تۆڕى میدیایی رووداو راگەیاند.
 
رۆژی 16ى کانوونى یەکەم، دەنگدانى تایبەت و رۆژی 18ى هەمان مانگیش دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانی عێراق دەکرێت؛ زیاتر لە 23 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام تەنیا زیاتر لە 16 ملیۆن کەسیان کارتی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن دەنگ بدەن.

 

جومانە غەلاى گوتى، "بەشدارینەکردنى ئەو هاووڵاتییانە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لە یاساى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکاندا ئەو مافەیان پێ نەدراوە و ئاماژە بەوە نەکراوە کە دەتوانن دەنگ بدەن".
 
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى دادى عێراق، زیاتر لە 61 هەزار زیندانی لە 30 گرتووخانەى عێراق هەن.
 
یەکەمجارە لەدواى 10 ساڵ، هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق دەکرێت و یەکەمجاریشە هەمان هەڵبژاردن لە دواى 18 ساڵ لە کەرکووک بکرێت. یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانى ئەنجوومەنی پارێزگاکان بریتییە لە هەڵبژاردنى پارێزگار بۆ پارێزگاکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە