پەرلەمانتارێکی یەکێتی: دووشەممە لەتیف رەشید و بەرهەم ساڵح دەستاودەستی دەسەڵات دەکەن

15-10-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژی دووشەممە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری نوێی عێراق لەگەڵ  بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق دەستاودەستی دەسەڵات دەکات. 
 
بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیارە رۆژی دووشەممە دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەنێوان د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری نوێی عێراق و د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بکرێت و د. لەتیف بە فەرمی لە کۆشکی سەلام دەستبەکار ببێت." 
 
رۆژی پێنجشەممە 13-10-2022، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق لە پەرلەمان بە دوو گەڕ بەڕێوەچوو؛ کێبڕکێی سەرەکی لەنێوان بەرهەم ساڵح و لەتیف رەشید-دا بوو. لە گەڕی یەکەمدا 282 پەرلەمانتار بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد و لەتیف رەشید 157 دەنگی بەدەستهێنا و بەرهەم ساڵح 99 دەنگی بەدەستهێنا.
 
لە گەڕی دووەمدا لەتیف رەشید توانیی 162 دەنگ بەدەستبهێنێت و بەسەر بەرهەم ساڵحدا سەرکەوت کە 99 دەنگی بەدەستهێنا. هاوکات 8 دەنگی پووچەڵیش هەبوو. لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماردا 269 پەرلەمانتار بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد. بەراورد بە گەڕی یەکەم دەنگەکانی لەتیف رەشید زیادیکرد و دەنگەکانی بەرهەم ساڵح وەکو خۆی مایەوە.
 
دواتر لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد شیاع سوودانیی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راسپارد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک لە بەغدا

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: 135 ملیۆن لیتر یەدەگی بەنزینمان هەیە و هیچ قەیرانێک نییە

وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ قەیرانێکی بەنزین لە وڵاتدا هەبێت و رایدەگەیێنێت، تێکڕای بەرهەمهێنانی رۆژانە 30 ملیۆن لیترە و زیاتر لە 135 ملیۆن لیتر بەنزینیشیان وەک یەدەگ هەڵگرتووە.