رووداو دیجیتاڵ/ وێنە: ئەحمەد عومەر
کانییەکانی ناحیەی هیت لە رۆژئاوای ئەنبار. شوێنێکی گرنگە بۆ ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی شارەکە دەکەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاوەوە لە رووباری فورات و دروستکردنی بەنداو لەسەری، زۆربەی کانییەکان دیارنەماون.
ناحیەی هیت، بە دووری 70 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شاری روومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار، هەروەها بە دووری 180 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای بەغدا.
بەپێی ئامارێکی فەرمی کە لە ساڵی 2010 بڵاوکرایەوە، ژمارەی دانیشتووانی ناحیەکە زیاتر لە 95 هەزار کەس بووە کە لە چەند هۆزێکی جیاوازی عەرەبی پێکهاتبوون.
کانییەکانی هیت، مەکینەی ئاوی داریین کە بەهێزی ئاو دەسوڕێنەوە، دەکەونە کەناراوەکانی رووباری فورات لە عێراق.
ئاوی کانییەکان لەڕێگەی سندووقەوە دەگوازرێنەوە بۆ حەوزی سەرەوە، لەوێوە کانییەکان لەڕێگەی کەناڵەکانەوە ئاوی باخەکان و شارەکە دابین دەکەن.