کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

جەمال کۆچەر: ئەگەر حکومەت ناچار بێت، دەستکاریی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەکات

ئەحمەد حەمید

ئەحمەد حەمید

17-02-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید17-02-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان
عێراق22-11-2026

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان

دادگای عێراق رێکار دژی تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت لەنێوان زیقار و بەسرە دەگرێتەبەر
عێراق22-11-2026

دادگای عێراق رێکار دژی تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت لەنێوان زیقار و بەسرە دەگرێتەبەر

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت
عێراق22-11-2026

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت


رووداو دیجیتاڵ

د. جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لە دۆخی دارایی و دەڵێ، عێراق تووشی قەیرانی نەختینە بووە و ئەگەر حکومەت ناچار بێت، یەکێک لە بژاردەکان دەستکاریکردنی بەهای دینار و بەرزکردنەوەی بەهای دۆلارە. 
 
د. جەمال کۆچەر لەبارەی دۆخی دارایی عێراق لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی دەکات، رایگەیاند، عێراق خاوەنی یەدەگێکی گەورەی دراوە کە نزیکەی 108 ملیار دۆلارە و قەیرانی سەرچاوەی داهاتی نییە، بەڵام تووشی "قەیرانی نەختینە" بووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بودجەی سێ ساڵە هەڵەیەکی گەورە بوو، کورتهێنانی پلاندانراوی گۆڕی بۆ کورتهێنانی راستەقینە و دابەزینی نرخی نەوتیش کاریگەریی گەورەی هەبووە.
 
سەبارەت بە رێکارەکانی حکومەت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە، د. جەمال کۆچەر چەند سیناریۆیەکی خستەڕوو کە یەکێکیان دەستکاریکردنی بەهای دینارە.
 
جەمال کۆچەر گوتی: "یەکێک لە بژاردەکان ئەوەیە کە ئەگەری هەیە دوور بێت، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت رەنگە پەنای بۆ ببەن، گۆڕینی بەهای دینار و دۆلارە. بۆ نموونە، ئێستا نرخی فەرمی 1320 دینارە، رەنگە بیکەنە 1500 یان 1600 دینار".
 
ئەو پەرلەمانتارە گوتی، ئەمە "بژاردەیەکی زۆر مەترسیدارە"، بەڵام ئەزموون دەریدەخات کە حکومەتەکان کاتێک ناچار دەبن، بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆیان بارگرانییەکە دەخەنە سەرشانی هاووڵاتییان و باج و نرخ زیاد دەکەن.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، د. جەمال کۆچەر باسی لەوە کرد کە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیەک هەیە بۆ کەمکردنەوەی مووچە بەرزەکان (پلە تایبەتەکان)، بەڵام هێشتا نەبووەتە یاسا.
 

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان
عێراق22-11-2026

عەلی زەیدی: بەم نزیکانە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەنێرینە پەرلەمان

دادگای عێراق رێکار دژی تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت لەنێوان زیقار و بەسرە دەگرێتەبەر
عێراق22-11-2026

دادگای عێراق رێکار دژی تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت لەنێوان زیقار و بەسرە دەگرێتەبەر

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت
عێراق22-11-2026

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: سەرکردەیەکی دیاری داعشمان لە دیالە کوشت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە