کاروانێکى دیکەى کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆڵ دەگەڕێندرێنەوە عێراق

18-01-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کاروانێکى دیکەى کەسوکارى داعش لە کەمپى هۆڵ لە رۆژئاواى کوردستانەوە گەڕێندرانەوە کەمپى جەدعە لە شاری موسڵ کە 145 خێزان بوون، ئەوە یەکەم کاروانى گەڕانەوەى ئەو خێزانانەیە لە دواى زیاتر لە دوو مانگ لە راگرتنى پرۆسەی گەڕاندنەوەیان. 
 
رۆژی 18ـى کانوونى دووەمى 2023، عەلى جیهانگیر، بەڕێوەبەرى لقەکان لە وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوى راگەیاند، شەوی 17ـی کانوونی دووەمی 2023، کاروانێکى دیکەى 145 خێزانى عێراقییەکان لە کەمپى هۆڵ گەڕێندراونەتەوە کەمپى جەدعە لە موسڵ کە ژمارەیان 580 کەس بووە.
 
ئەوە یەکەم کاروانى خێزانە عێراقییەکانى کەسوکارى داعشن دەگەڕێندرێنەوە بۆ کەمپى جەدعە لە موسڵ، لە دوای ئەوەى لە 4ـى تشرینى دووەمى 2022، ئەو پرۆسەیە راگیرا بەمەبەستى پێداچوونەوە بە رێوشوێنەکاندا.
 
قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، گەڕاندنەوەى ئەو خێزانانە لە چوارچێوەى تێکەڵکردنەوەیانە بە کۆمەڵگە و بنبڕکردنى تیرۆر و ئامادەکارییە بۆ داخستنى کەمپى هۆل.
 
زیاتر لە 30 هەزار هاووڵاتیى عێراقى لە کەمپى هۆلن کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعشن. کەمپەکە دەکەوێتە شارى حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان و لەژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سووریاى دیموکرات - هەسەدە دایە.
 
رۆژی 18ـى کانوونى دووەمى 2023، فەرماندەى ناوەندى هێزەکانى ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە کە گەڕاندنەوەى ئەو خێزانانە بەشێکە لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتى عێراق بۆ گەڕاندنەوەى هاووڵاتییانى عێراق لە کەمى هۆل.
 
بەڕێوەبەرى لقەکان لە وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ئاماژەى بەوەدا، ئێستا نزیکەى حەوت هەزار هاووڵاتیى عێراقى لە کەمپى هۆل ماون و کاروانێکى دیکەى گەڕاندنەوەى خێزانە عێراقییەکانى لە کەمپى هۆل بەدوادا دێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.