رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، پۆلیسێک کە پاسەوانی زیندان بووە، بەهۆی بردنی مادەی هۆشبەر بۆ ناو گرتووخانە و وەرگرتنی بەرتیل، بە 10 ساڵ بەندکردن سزا دراوە.
رۆژی یەکشەممە 19-4-2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق وردەکاریی ئەو دۆسیەیەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، دادگەی ناوەندیی تاوانەکانی عێراق بڕیاری سزادانی بۆ پۆلیسێک دەرکردووە کە کارەکەی بۆ مەبەستی نایاسایی قۆستووەتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو پۆلیسە پاسەوانی گرتووخانەی چاکسازیی ئەبوو غرێب بووە. لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە مادەی هۆشبەری بۆ زیندانییەکان بردووە و لە بەرامبەر ئەو کارەدا پارەی وەک بەرتیل وەرگرتووە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری روونیکردەوە، سزادانی ئەو پۆلیسە بەپێی بڕگەی 2ـی بڕیاری 160ـی ساڵی 1983 بووە. ئەو بڕیارە ئاماژە بەوە دەکات هەر کارمەندێکی هێزە چەکدارەکان یان وەزارەتی ناوخۆ، ئەگەر ئەرکە فەرمییەکەی بۆ کارێکی نەشیاو بەکاربهێنێت، سزاکەی بەندکردن دەبێت بەو مەرجەی لە 10 ساڵ تێپەڕ نەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ