لە نەجەف خۆپێشاندەران سەنتەری ڤیزای تورکیایان داخست

20-07-2022
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای تۆپبارانی گوندی پەرەخی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لە نەجەف ژمارەیەک خۆپێشاندەر وەکو دەربڕینی ناڕەزایی چوونە سەر باڵەخانەی سەنتەری ڤیزای تورکیا لەو شارە و سەنتەرەکەیان داخست و ئاڵای تورکیایشیان لەسەر باڵەخانەکە هێنایە خوارەوە.
 
پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، ژمارەیەک خۆپێشاندەر وەکو کاردانەوەیەک دوای تۆپبارانی گوندی پەرەخ چوونە سەر باڵەخانەی سەنتەری پێدانی ڤیزای تورکیا لە شاری نەجەف و سەنتەرەکەیان داخست و ئاڵای تورکیاشیان لەسەر باڵەخانەی سەنتەرەکە هێنایە خوارەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 20-07-2022 کاژێر 13:30 تۆپبارانی شوێنێکى گەشتیارى لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرا و بەهۆیەوە نۆ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 23ى دیکەش برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراق. وێنە: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق

گواستنەوەی عێراق: گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی لە دەرەوە گیریان خواردووە دەستیپێکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەم گەشتی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە، دەستیپێکرد و فڕۆیەک گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر