Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق

عێراق20-07-2025

تەیف سامی هەرێمی کوردستان بە هۆکارێکی دواکەوتنی بودجە تۆمەتبار دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هەستیار قادر

رۆژی بڵاوکردنەوە

20-07-2025

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت
عێراق31-05-2026

وەزارەتی نەوت بۆ رووداو: قەیرانی بەنزین نییە و رۆژانە 34 ملیۆن لیتر دابەش دەکرێت

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن
عێراق31-05-2026

چیرۆکی تراژیدیی خنکانی 7 کەس لە رووباری دیجلە؛ 6یان ئەندامی یەک خێزانن

رووداو دیجیتاڵ
 
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، دواکەوتنی خشتەکانی بودجەى 2025 بەهۆی ناجێگیریی نرخی نەوت و یەکلانەبوونەوەی کێشەکان بووە لەگەڵ هەرێمی کوردستان و دەڵێت، "ئامادەکردنی خشتەکانى بودجە هیچ سوودێکی نییە، لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە جێبەجێنەکردنی پابەندییە داراییەکانی."
 
ئەو گوتانەی تەیف سامی لە راگەیێندراوێکدا بوو کە ئەمڕۆ یەکشەممە، لەبارەی وردەکاریی میوانداریکردنی لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاوکرایەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری دارایی باسی لە دواکەوتنی خشتەکانی بودجە کردووە و گوتوویەتی: "دواکەوتنی ناردنی خشتەکانی بودجە بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە، ناجێگیرى نرخی نەوت و یەکلایینەکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ئەو دۆخە رێگری لە دابینکردنی بودجەی فیدراڵی دەکات."
 
بە گوێرەی بڕگەی دوو لە مادەی 77ـی یاسای بودجەی عێراق، دەبوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024ـی رەوانەی پەرلەمان بکردایە، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
 
وەزیری دارایی عێراق گوتوویەتی: "ئامادەکردنی خشتەکانی بودجە هیچ سوودێکی نییە، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە جێبەجێنەکردنی پابەندییە داراییەکانی، هاوکات کاریگەریی ناجێگیریی نرخی نەوت و قەرزە کەڵەکەبووەکانیش بوونەتە رێگر لەبەردەم توانای حکومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی بودجە."
 
بودجەی 2023ـی عێراق زیاتر لە 198 تریلیۆن دینار و بودجەی 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینار بووە. بەهۆی نەناردنی خشتەی بودجەی 2025، بڕەکەی دیار نییە، بەڵام خەرجیی عێراق لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 37.6 تریلیۆن دینار بووە و داهاتەکەشی لە هەمان ماوەدا 28 تریلیۆن دینار بووە.