بافڵ تاڵەبانی و سوودانی لە بەغدا کۆبوونەوە؛ 'یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار'

21-02-2026
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و پرسی چاکسازی و شایستە دەستوورییەکانیان تاوتوێ کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە باس کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هەوڵەکان و کارکردن بە دیدگەیەکی یەکگرتوو کردەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و دابینکردنی پێداویستییەکانی تەواوی پێکهاتەکانی گەلی عێراق.
 
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بافڵ تاڵەبانی و سوودانی باسیان لە هاوئاهەنگیی نێوان هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان کرد. 
 
لەو چوارچێوەیەدا جەخت کرایەوە لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەڵوێستەکان لەسەر بنەمای "هاوبەشی و بەرپرسیارێتی" بۆ یەکلاکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لە بەغدا پێشوازی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، گرنگی پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان لایەنەکان دووپاتکراوەتەوە و رایگەیاند، "یەکێتی بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کاردەکات."
 
بافڵ تاڵەبانی "جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کردەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیمانوێل ماکرۆن و محەممەد شیاع سوودانی

ماکرۆن و سوودانی: دەستدرێژی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان رەتدەکەینەوە

محەممەد شیاع سوودانی و ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی شەڕیان لەسەر بازاڕی وزە و ئابووریی جیهان تاوتوێ کرد، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان کرد.