رووداو - هەولێر
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما چوار کەس لە پارێزگای سەڵاحەدین لە عێراق گیانیانلەدەستدا.
رۆژی پێنجشەممە 21-7-2016 بەرپرسانی پارێزگای سەڵاحەدین رایانگەیاندووە، چوار کەس دوای هەڵاتنیان لە ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە شارۆچكەی شەرگات لەڕێگەدا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما و نەبوونی خۆراک و ئاوەوە گیانیانلەدەستداوە و دوو کەسیشیان منداڵ بوون.
لە دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سەدی پشووی راگەیاند و داواشی لە خەڵک کرد بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ